"نەوشیروان مستەفا هیچ پەیامێکی بۆ لاهور تاڵەبانی نییە"

لە بەشێک لە ماڵپەڕ و پێگە کۆمەڵایەتییەکان نوسراوێک بڵاوکراوەتەوە کە باس لەوە دەکرێت نەوشیروان مستەفا پەیامێکی ئاڕاستەی لاهور تاڵەبانی کردبێت و سپیش ڕاستی هەواڵەکە ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕان بە سپی ڕاگەیاند "ئەو زانیاریانە دوورن لە ڕاستییەوە کە بەڕێز نەوشیروان مستەفا پەیامی ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی کردبێت و کاک نەوشیروان هەر پەیامێکی هەبێت لە ڕێگەی میدیای فەرمی گۆڕانەوە بڵاوی دەکاتەوە"،

ئەمەش لە کاتێکدا دێت جگە لە وەڵامی ئەو پرسە سەرخۆشیانەی کە ئاڕاستەی کرابوو نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هیچ پەیامێکی سیاسیی بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش دەقی ئەو پەیامەیە بە ناوی نەوشیروان مستەفاوە بڵاوکراوەتەوە



PM:08:13:11/04/2017