ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك نرخه‌كانیان به‌رزكرده‌وه
هەر دوو كۆمپانیای مۆبایل "ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆم" نرخی ناردنی كورته‌نامه به‌رزده‌كه‌نه‌وه و له رێكه‌وتی 20 ی 4 ی 2017 ه‌وه نرخی ناردنی هه‌ر كورته‌نامه‌یه‌ك له 25 دیناره‌وه ده‌بێته 50 دینار.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی به‌شداربووانی كردووه كه تیایدا هاتووه "به‌شداربووی به‌ڕێز، نرخی خزمه‌تگوزاری كورته‌نامه‌ی ناوتۆڕ و ده‌ره‌وه‌ی تۆڕ ده‌گۆڕدرێت بۆ 50 دینار، له 20 / 4 / 2017، بۆ زانیاری زیاتر، تكایه سه‌یری به‌ند و مه‌رجه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كه بكه له‌سه‌ر وێبسایتی ئاسیاسێڵ".
هه‌روه‌ها كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم به هه‌مان شێوه نامه‌یه‌كی بۆ به‌شداربووانی ناردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "به‌شداربووی به‌ڕێز، له 20ی نیسانی 2017 ه‌وه نرخی خزمه‌تگوزاریی كورته‌نامه ده‌گۆڕدرێت، نرخی ناردنی هه‌ر نامه‌یه‌كی نووسراو 50 دیناره".
وێنه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئاسیاسێل و كۆڕه‌ك تیلیكۆم بۆ به‌شداربوووانی ناردووه؛
PM:02:17:15/04/2017