عوسمان ئاغا سبەینێ دەنگ بە چی دەدات؟

جەسنی باسکین کە لە درامای ویستگەی تاکسیدا ڕۆڵی عوسمان ئاغای بینی و هەودارێکی زۆری لە خۆی کۆکردەوە دەنگۆی خۆی لە ڕیفراندۆمە دەستورییەکەی تورکیادا ئاشکرا کرد.

جەسنی باسکین کە بەڕەگەز کوردە نایشارێتەوە کە لە ڕیفراندۆمەکەدا بە نا دەنگ دەدات و ئەو بە ڕەگەز کوردە و لە چاوپێکەوتێکدا عوسمان ئاغا سەبارەت بە خوێندنی کوردی لە تورکیا دەدوێت و ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو کەسێک مافی خۆیەتی بە زمان و شێوەزاری خۆی بخوێنێت.

سەبارەت بەوەی ئەگەر بگونجێت سەردانی کوردستان دەکات، عوسمان ئاغدا دەڵێت شانازی بەوەوە دەکات کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێی خۆشە کە لە نزیکەوە خەڵکی کوردستان و کەلتووری کوردی بناسێت.



PM:04:54:15/04/2017