ھاتوچۆی سلێمانی: سیستەمی تاک و جووت پەیڕەو دەکرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بە مەبەستی رێکخستنی رەوشی ھاتوچۆ و کەمکردنەوەی لۆدی زۆری ئوتومبێل لەسەر شەقامەکان، سیستەمی تاک و جووت بەکار دەھێنرێت.

کاروان محەمەد سدیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، بە ماڵپەڕی بەرێوەبەرایەتییەكەی ڕاگەیاندووە: "بەمەبەستی رێکخستنی رەوشی ھاتوچۆ و کەمکردنەوەی لۆدی زۆری ئوتومبێل لەسەر شەقامەکان، ھاتوچۆی سلێمانی بڕیاریداوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پەیڕەوی بەکارھێنانی سیستمی تاک و جووت بکات بۆ چوونە ناوەوەی ئوتومبێلی تایبەت بۆ شەقامەکانی سەنتەری شار: "بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بڕیاری داوە بەمەبەستی ڕێکخستنی رەوشی ھاتوچۆ و کەمکردنەوەی لۆدی زۆری ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان، لەئایندەیکی نزیکدا سیستەمی تاک و جووت بۆ چوونە ناوەوەی ئوتومبێلی تایبەت لەم شەقامانەی پارێزگای سلێمانیدا لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە تا 8ی ئێوارە، پەیڕەو بکات.

ناوبراو ناوی شەقامەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "شەقامەکان بریتین لە (سابونکەران – شەھید ئاسۆی دەلاک – مزگەوتی مەلا عەلی – فلکەی زارەکە – سلێمانی پاڵاس – کاک ڕحمدی شێخ و پیرەمێرد) لەھەمان کاتیشدا لەسەرەتای ئەو شەقامانەدا ھێمای تایبەت بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێران دادەنرێت

کاروان محەمەد ئاماژەی بەوەش کردووە: "ھاوکات ھاتوچۆی سلێمانی بڕیاری داوە کە لەمەوپاش پێویستە لەسەر ئەو دوکاندارانەی کە دوکانەکانیان دەکەوێتە سەر ئەو شەقامانەی لەسەرەوە ناویان ھاتووە، لەکاتی ھێنانی کاڵا و شتومەک و پێداویستی بە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بۆ دوکان و کۆگاکانیان لەدوای کاتژمێر (9ی شەو تا 7 بەیانی ) ئەو کارە ئەنجام بدەن.

دەشڵێت: "بە ‌مەبەستی ھاوکاریکردنی فەرمانبەران بۆ گەیشتن بە کارەکانیان لە کاتی خۆیدا، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بڕیاری داوە کە ھاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی گەورە لە بازگەکانەوە بۆ ناوشار لە کاتژمێر (7ی بەیانی تا 9ی بەیانی) قەدەغە بکرێت.



PM:02:30:16/04/2017