هەرەسهێنانی شاخێك چەند پاسێكی كرد بە ژێرەوە

هەرەسهێنانی شاخێك چەند پاسێكی كرد بە ژێرەوە و بەهۆی كەوتنە خوارەوەی چەند بەردێكی گەورەوە ڕێگەی سەرەكی داخراوە.
ماڵپەڕی ئێم بی گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا دەردەكەوێت سەرنشینانی ژمارەیەك پاس لە ڕێگایەكی سەرەكی زنجیرە چیاكانی كاراكۆرامی وڵاتی ئەفغانستان تێدەپەڕن كاتێك شاخەكە هەرەسدەهێنێت و بەردەكانی بەسەریاندا دەكەوێتە خوارەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ماڵپەڕەكە، بەهۆی باران بارانی زۆرەوە ئەو شاخە داڕماوە و بەردەكانی كەوتوونەتە خوارەوەو ڕێگاكەی داخستووە، بەڵام لە ڕووداوەكەدا هیچ قوربانیەك نیە.
زنجیرە چیاكانی كاراكۆرام دەكەوێتە باكووری ئەفغانستانەوە و بەرزترین چیای بە كەی2 یاخود چهۆگۆری ناودەبرێت دووەم بەرزترین چیایە لە جیهاندا و بەرزیەكەی 8 هەزار و 611 مەترە.



PM:03:00:17/04/2017