دەرهێنەری ناسراو هەردی عومەر لە گرتەیەکی
ڤیدیۆیی تاتیبەتدا ئاشکرایکرد کە لە ئێستادا لە کارکردندان بۆ کلیپێکی نوێی
نەریمان بابان کە لە وڵاتی ئەڵمانیا و سوید کاری بۆ دەکرێت.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە هەردی لە پێگەی
تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە نەریمان دەردەکەوێت کە بەلای هەوادارانییەوە جێگەی
سەرنجە و پێیان وایە زۆر گۆڕاوە.
نەریمان بابان دەڵێت "دەڵێت ئەم کارە
بەشێکی لە ئەڵمانیا دەکرێت و بەشێکیشی لە سوید"، هاوکات هەردی عومەر هیوا
دەخوازێت کە ئەم کارە کارێکی جدی بێت و بەدڵی هەودارانیان بێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بڕیاربوو کۆتایی
ساڵی ڕابردوو نەریمان ئەلبومێکی نوێ بڵاوبکاتەوە، بەڵام دواتر ئاشکرایکرد بەهۆی
دۆخی ئێستای کوردستانەوە بڕیاری ڕاگرتنی ئەلبومەکەی داوە.