شەڕێکی قورس لەنێوان گەریڵا و سوپای تورک لەسەر سنوری باشور بەڕێوەدەچێت

بەهۆی هێرشی گەریلا بۆ سەر سووپای تورکیاو، کێوماڵی سووپای تورکیاش بۆ ناوچەکانی شێرناخ، میدیای فەرمیەکان ئاماژە بۆ کوژرانی دوو سەربازی تورکیا دەکەن، شەڕەکەش لەسەر سنوری باشوری کوردستانە.

دەسەڵاتدارانی هێزەکانی تورکیا رایانگەیاند کە سووپای تورکیا دوو رۆژە لەناوچەی شێرناخ کێوماڵی ناوچەکەی کردووەو دوو رۆژە لەو ناوچەیە شەڕەو دوو سەربازیان کوژراوە.

دوای ئەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دوورۆژی رابردوودا لە شێرناخ لەناوچەی ئینداج هێرشیان کردە سەر بنکەکانی سووپای تورکیا، بەپێی راگەیاندنی حکومەت دوو سەرباز کوژراون و شەڕ لە سەر سنوری باشور بەردەوامەو سووپای تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە گەریلاکانی پەکەکە لە عێراقە هاتوونەتە تورکیاوەو بەو بیانووە ئەمرۆ چەندجارێک بۆردومانی گوندەکانی نزیک شاری ئامێدی کرد.

تا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ راگەیاندراوێکی فەرمی لەسەر ئەو شەڕە بڵاونەکردۆتەوە.



PM:11:14:21/04/2017