وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەر لە هاتنی مانگی ڕەمەزان موچەی مانگی ئازار دابەش دەکات و بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیش ڕایدەگەیەنێت موچەی خانەنشینانیش دابەش دەکرێت.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بەر لە هاتنی مانگی ره‌مه‌زان مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات.
لەلایەکیترەوە مەدینە ئەیوب، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگه‌یاند "وەک مانگەکانی یه‌ك و دوو مووچەی مانگی سێ لە ماوەی کەمتر لە مانگێک و پێش رەمەزان بە تەواوی دابەش دەکرێت".
هەروەها حازم تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان ئەوەی ئاشکراکردوە کە پێش رەمەزان مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت.
لەئێستادا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران كۆتایی نه‌هاتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه بهێنرێت، هەروەها تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وادەی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان دیاری نەکراوە.