بارزانی و وەزیری بەرگری عێراق کۆبوونەوە

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە(فۆتۆ:presidency.krd)

سپی میدیا - هەولێر

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی ئەمڕۆ لە سەڵاحەدین لەگەڵ
عرفان ئەلحەیالی وەزیری بەرگریی عێراق و فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەدەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق کۆبووەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم "لە دیدارەكەدا کە بەڕێزان کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت ئامادەی بوو، وەزیری بەرگریی عێراق، سەرۆك بارزانیی لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ئاگادار كردەوە. هەروەها بارودۆخی ناوچە ئازادکراوەکانی موسڵ و ئاییندەی موسڵ خرایە بەرباس و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكان كرایەوە".


سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویشیکردووەتەوە "هەر لە دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە"
.



PM:05:33:29/04/2017