بەڤیدیۆ....هەرگیز ئەم پێشكەشكارەی NRT2 ناناسنەوە

یەكێك لە دیارترین بێژەرەكانی ئێن ئاڕتی ڤیدیۆیەكی منداڵی خۆی بڵاودەكاتەوە و وەك خۆی دەڵێت "نازانێت كە لەو ڤیدیۆیەدا چی ووتوە".

پێشكەشكاری دیاری ئێن ئاڕتی دوو شانۆ بەكر، لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام گرتەیەكی ڤیدیۆیی منداڵی خۆی بڵاوكردۆتەوە.

شانۆ بەكر كە لە ئێستادا پێشكەشكاری بەرنامەی ئێوارانی ئێن ئاڕتی دووە لە كۆمێنتی ڤیدیۆكەدا نوسیویەتی "گەر تۆ زانیت من چی ئەڵێم ئەوا تۆ كەسێكی زۆر كوردیەكەت بەقوەتە".

شانۆ ئاماژە بەوە دەكات كە خۆشی لە قسەكانی خۆی تێناگات لەو گرتە ڤیدیۆییەدا  و دەڵێت "سەرەتاكەی ڕوونە چی دەڵێم بەس دوای ئەوە خۆشم تێناگەم چیم وتووە، ڤیدیۆی تریشم هەیە هەمووتان تێ ئەگەن وا نەزانن هەروا قسەم كردووە".

لە وەڵامدا تەڤگەر شێركۆ، كە پێشكەشكاری كەناڵی ئێن ئاڕتیە لە كۆمێنتێكدا بە پێكەنینەوە دەنوسێت "من دەزانم چیت وتوە".

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرجە و وەك ژەنیار ئامێری عودیش لە بواری هونەر كاردەكات، لە پێشتردا پێشكەشكاری بەرنامەی خوانێك بوو لە كەناڵی (NRT2) لە ئێستاشدا پێشكەشكاری بەرنامەی ئێوارانی ئێن ئاڕتی دووە لە جێگەی شارا ئیبراهیم، كە ماوەیەك لەمەوبەر بەیەكجاری لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو دووركەوتەوە.



PM:12:31:04/05/2017