بە وێنە.. هەفتەی دۆستایەتی فەڵەستین و کوردستان

سپی - سلێمانی

پاش بەڕێوەچوونی لە شاری هەولێر هەفتەی دۆستایەتی فەڵەستین و کوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەراتی ڕۆشنبیری سلێمانی بەڕێوەچوو و بڕیارە ئەمڕۆ و سبەیش لە دهۆک بەڕێوەبچێت.

هەفتەی دۆستایەتی هەفوو گەلی فەڵەستین و کوردستان بەئامادەبوونی بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و باڵیۆز نەزمی خزوری كونسوڵی گشتیی دەوڵەتی فەڵەستین لەهەرێمی كوردستان، لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی دووەم رۆژی هەفتەی دۆستایەتی و پاڵپشتی لەنێوان هەردوو گەلی فەڵەستین و كوردستان بەڕێوەچوو.

لە هەفتەكەدا، چەند چالاكییەكی كەلەپوری و هەڵپەڕكێی كوردی و فەڵەستینی پێشكەشكران، هەروەك بەڕێوەبەری گشتیی وتەیەكی پێشكەشكرد كە تێیدا سازكردنی ئەم جۆرە چالاكیانەی بەپێویست زانی و رایگەیاند كە ئاڵوگۆڕی كەلتوری و رووناكبیری و هونەری گرنگترین كارە كە وڵاتان لەنێوان یەكتر بیكەن، بۆ ئەوەی ئاشنایەتی و پاڵپشتی یەكتری بن. پاشان كونسوڵی گشتیی دەوڵەتی فەڵەستین لەهەرێمی كوردستان، بەهەمان شێوە وتەیەكی پێشكەشكردو تێیدا سوپاسگوزاری خەڵكی سلێمانی و رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بوو، كە توانیان لەم دوو رۆژەی كە هەفتەكە لەسلێمانی بوو، رۆڵی بەرچاویان هەبێت لەسەرخستن و پاڵپشتی و هاوكاری چالاكییەكان.

هەفتەی دۆستایەتی و پاڵپشتی لەنێوان هەردوو گەلی فەڵەستین و كوردستان سەرەتا لەشاری هەولێر دەستی پێكردو دواتر هەردوو رۆژانی 6-7/5/2017 لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیاریشە ئەمڕۆ و سبەی بچێتە شاری دهۆك.





PM:12:19:08/05/2017