یەكێتی: ئەمرۆ نەوشیروان مستەفا دەگەڕێتەوە
گۆڕان: ئاگادار نین

ماڵپەڕی فەڕمی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ سێ شەممە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەگەڕێتەوە.

لەوبارەیەوە محەمەد تۆفیق رەحیم هەڵسوڕاوی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ (خەڵك) رایگەیاند كە ئاگاداری گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا نین و هیچ زانیارییەكی ئاشكرا نەكرد.




PM:12:13:09/05/2017