لاهوور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و
دەڵێت ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لای ئێمه رێككه‌وتنێكی
موقه‌دده‌سه و هه‌ر كه‌س بێته سه‌ر رێگه‌ی بۆ په‌كخستنی، لێی قبوڵ ناكرێت.
ئەمڕۆ، ١١ی ئایار، لاهور شێخ جەنگی پەیامێکیی بڵاوکردەوە تێیدا باس لە کتێبەکەی
تاڵەبانی و بڵاوکردنەوەی نامەکەی تاڵەبانی بۆ بارزانی و ڕێککەوتنی گۆڕان دەکات.
لەو ڕاگەیەندراوەدا
هاتووە " بڵاوبونه‌وه‌ی كتێبێك به‌ناوی (دیداری ته‌مه‌ن)، هه‌رچه‌ندیش له‌لایه‌ن
تێكۆشه‌رێكی دێرینه‌وه ئاماده كرابێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و بێ
پشتڕاستكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سه په‌یوه‌نداره‌كانی، و به‌رجه‌سته‌كردنی چه‌ند دێڕێكی
ناڕۆشن له روماڵه میدیاییه‌كاندا بۆ كتێبه‌كه، له بری رۆچوون له ورده‌كاریی زیاتر
له ٦٠ ساڵ خه‌باتی ئه‌و سه‌ركرده ماندوونه‌ناسه‌ی گه‌له‌كه‌مان، زیاتر له پاڵنه‌ر
و مه‌رامێكی سیاسی له پشته
سەبارەت بەو نامەیەی کە تێیدا مام جەلال
ستایشی بارزانی دەکات دەڵێت "دوا به دوای ئه‌مه‌ش، بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك به‌ناوی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال،
له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، جێگه‌ی داخه و سه‌رله‌به‌ری
نامه‌كه ده‌خاته ژێر پرسیار، و دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی بڕگه ده‌ستكاریكراوه‌كانی
ئه‌و نامه‌یه‌ش، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ده‌ستكاری كرابێت ده‌كات به ئه‌ركێكی
پێویست. چونكه لایه‌نێك ئه‌گه‌ر له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، پابه‌ند
نه‌بووبێت به پاراستنی ئه‌مانه‌تی نامه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كی له‌وجۆره
هه‌بوبێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه درێغی له‌وه‌ش ناكات ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه به‌پێی خواست
و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بشێوێنێت".
لاهوور شێخ جەنگیش جەخت لەسەر گرنگی
ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان دەکات و دەڵێت " به‌ڵام ئێمه جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
و یه‌كێتیی نیشتمانیی دڵنیا ده‌كه‌ین كه ئه‌م رێككه‌وتنه، وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ده‌كه‌ین
و سوورین له‌سه‌ری، چونكه رێككه‌وتنامه‌ی یه‌كێتیی و گۆڕان، به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی
خه‌ڵكی كوردستان و بژێوی و ئاسایش و كه‌رامه‌تیان ده‌پارێزێت، ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی
ده‌سه‌ڵات و سیستمی دیموكراسی و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، رزگاریی
راسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌مانی پێوه به‌نده و له حزوری به‌ڕێزان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال
و نه‌وشیروان موسته‌فا ئیمزا كراوه، و لای
ئێمه رێككه‌وتنێكی موقه‌دده‌سه و هه‌ر كه‌س بێته سه‌ر رێگه‌ی بۆ په‌كخستنی، لێی
قبوڵ ناكرێت".
دەقی ڕێککەوتنەکە
په‌یامێك له لاهور شێخ
جه‌نگی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
به‌داخه‌وه به‌م دواییه
چه‌ند بابه‌تێك به‌ناوی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بڵاوكراوه‌ته‌وه كه بۆته جێی نیگه‌رانیی و پێویستی به هه‌ڵوێستی روونه.
بڵاوبونه‌وه‌ی كتێبێك به‌ناوی
(دیداری ته‌مه‌ن)، هه‌رچه‌ندیش له‌لایه‌ن تێكۆشه‌رێكی دێرینه‌وه ئاماده كرابێت، به‌بێ
ره‌زامه‌ندی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سه په‌یوه‌نداره‌كانی،
و به‌رجه‌سته‌كردنی چه‌ند دێڕێكی ناڕۆشن له روماڵه میدیاییه‌كاندا بۆ كتێبه‌كه،
له بری رۆچوون له ورده‌كاریی زیاتر له ٦٠ ساڵ خه‌باتی ئه‌و سه‌ركرده ماندوونه‌ناسه‌ی
گه‌له‌كه‌مان، زیاتر له پاڵنه‌ر و مه‌رامێكی سیاسی له پشته.
دوا به دوای ئه‌مه‌ش،
بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك به‌ناوی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی
پارتی دیموكراتی كوردستان، جێگه‌ی داخه و سه‌رله‌به‌ری نامه‌كه ده‌خاته ژێر پرسیار،
و دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی بڕگه ده‌ستكاریكراوه‌كانی ئه‌و نامه‌یه‌ش، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
پارتی ده‌ستكاری كرابێت ده‌كات به ئه‌ركێكی پێویست. چونكه لایه‌نێك ئه‌گه‌ر له‌پێناو
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، پابه‌ند نه‌بووبێت به پاراستنی ئه‌مانه‌تی نامه‌یه‌كی
تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كی له‌وجۆره هه‌بوبێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه درێغی له‌وه‌ش
ناكات ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه به‌پێی خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بشێوێنێت.
له ته‌واوكاریی بۆ ئه‌م
كرده‌وه هه‌واڵگرییه بێزراوانه، هه‌ر له رۆژانی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی
نهێنی دیاریكراوه‌وه له هه‌ولێر، كتێبێكی بێ نوسه‌ر به‌ناوی ( كینه و پیلانگێڕی
له سیاسه‌تدا) بڵاوكراوه‌ته‌وه كه مه‌به‌سته‌كه‌ی تێكدانی په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان
رێكخستنه‌كانمان و تێكدانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی و بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕانه.
به‌ڵام ئێمه جه‌ماوه‌ری
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی دڵنیا ده‌كه‌ین كه ئه‌م رێككه‌وتنه، وه‌ك
خۆی جێ به‌جێ ده‌كه‌ین و سوورین له‌سه‌ری، چونكه رێككه‌وتنامه‌ی یه‌كێتیی و گۆڕان،
به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان و بژێوی و ئاسایش و كه‌رامه‌تیان ده‌پارێزێت،
ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیستمی دیموكراسی و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌سته‌به‌ر
ده‌كات، رزگاریی راسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌مانی پێوه به‌نده و له حزوری به‌ڕێزان هه‌ڤاڵ
مام جه‌لال و نه‌وشیروان موسته‌فا ئیمزا كراوه،
و لای ئێمه رێككه‌وتنێكی موقه‌دده‌سه و هه‌ر كه‌س بێته سه‌ر رێگه‌ی بۆ په‌كخستنی،
لێی قبوڵ ناكرێت