لە لێدوانێکی نوێ‌دا سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەی سووپای وڵاتەکەی راگەیاند کە ئامادەی هێرش بکاتە سەر پەکەکە لە چیاکانی قەندیل.
سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە لێدوانێکدا ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه گرت.
لەو لێدوانەدا سەرۆکی تورکیا وتی " ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ زیان له په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات و له سهردانهكهمدا بۆ ئه‌مریكا ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ تره‌مپ تاوتوێ ده‌كه‌م".
وا بڕیارە ١٥ ئایار ئۆردو‌غان لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترامپ کۆبێتەوە.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له ئێستادا ژماره‌یان له سه‌رووی 60 هه‌زار چه‌كداره‌وه ده‌بێت و لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموكرات بە هەردووکیان 100 هه‌زار چه‌كدار دەبن.
رۆژی ٩ ئایار ئەمەریکا بڕیاری پڕچەککردنی ئەم هێزانەی دەرکرد بەمەبەستی ئازادکردنی شاری رەقە پایتەختی چەکدارانی داعش.