21 سودی ئەفسانەیی سێو

سێو یەکێکە لە خواردنە دەوڵەمەندەکان و دەکرێت بە زیاد لە شێوەیەک سودی لێوەربگیرێت و ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ و ئاوی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات.
یەکەم: سێو سودی بۆ بەکتریای سوودبەخشی گەدە هەیە: ئەو جۆرە ڕیشاڵانەی ناو سێو کە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و قەڵەوی سودی هەیە، هاوکات خۆراکێکی لەبارە بۆ بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان.
دووەم : سێو بۆ ڕەبوە باشە: لە سێودا پێکهاتەی دژ بە هەوکردن بوونی هەیە کە کاردانەوەکانی سیستمی بەرگری لەش کەمدەکاتەوە. بەمەش هەڵاوسانی ناو ڕێڕەوەکانی هەناسە کەمدەبێتەوە.
سێیەم: سێو بۆ لەدەستدانی کێشی لەش: سێو ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ و ئاوی تێدایە. ئەم دوو پێکهاتەیەش لە گەدەدا دەبنە هۆی ئەوی کە بۆشایی پڕبکرێتەوە و هەست بە تێری بکرێت. بەمەش ئارەزووی زۆر خۆری کەم دەبێتەوە.
چوارەم: سێو بۆ تەندروستی دڵ باشە: بەهۆی پێکهاتەی ڕیشاڵەکان و تایبەتمەندی کەمکەرەوەی پەستانی خوێن، سێو بۆ دڵ باشە و ئەگەری جەڵتەی مێشکیش کەم دەکاتەوە.
پێنجەم: سرکەی سێو ئەگەر لەگەڵ ئاو بوخرێتەوە ئەوا قەڵەوی ناهێڵێت و لەش لە سەرما دەپارێزێت.
شەشەم: شەربەتی سێو ترشی ئەسیدی گەدە دەمژێت و جارەسەری گرفتەکانی برینی گەدە و برینی دوانزە گرێ دەکات.
حەوتەم: خوێن لە ژەھر پاک ئەکاتەوە. ماسولکەکانی دڵ بەھێز ئەکات. کرمی ناو سەک لەناو ئەبات
هەشتەم: چارەسەری نەخۆشیەکانی خێرا لێدانی دڵ دەکات کە لە هەڵئاوسانی دڵ و نەخۆشیەکانی ماسوولکە و کارەبایی دڵ پەیدا دەبێت.
نۆیەم: یارمه‌تی ده‌به‌زاندنی کێش ده‌دات،توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌ڕازیلی ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه‌ که‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی رۆژانه‌ 3 سێو ده‌خۆن زیاتر کێشیان داده‌به‌زیت به‌ به‌راورد به‌و ئه‌فره‌تانه‌ی که‌ سێو ناخۆن یان که‌متر له‌و بره‌ ده‌خۆن.
دەیەم: خواردنی سێو بۆ مێشکی بەساڵاچوان بەسوودە: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی سێو بۆ ئەو ماددانە بەسوودە کە لە دەمارەکانی مێشکدا تۆمارکردنی یادگەیان لە ئەستۆدایە.سێو باشترین و بەسوودترین میوەیە لە ناو میوەکاندا کە ڕیخۆڵە چالاک دەکات و قەبزی درێژ خایەن نایەڵێت.
11: جگە لەمانە سێو خۆراک دەدات بەخانەکانی لەش، ئێسک بەھێز ئەکات، خانەکانی مێشک تازە ئەکاتەوە، ھەروەھا سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پاکردنەوەی جەستە لە ژەھر، گیراوەی سێو ڤایرۆس و بەکتریاو میکرۆبی جەستە لەناو ئەبات.
١٢: یارمه‌تی چاک بونه‌وه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌دات ،تویژینه‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو له‌و منداڵانه‌ی که‌ توشبوون به‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ئه‌و مندێڵانه‌ی که‌ رۆژانه‌ شه‌ربه‌تی سیو ئه‌خۆنه‌وه‌ تیبینی کرا، خیزه‌ خیزو ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان به‌ره‌و که‌متر ڕۆشت ،به‌ به‌راورد به‌و مناڵانه‌ی که‌ته‌نها 1 جار ئه‌یخۆنه‌وه‌ له‌ مانگیکدا.
١٣: سێو بۆ تەندروستی ئێسک بەسوودە: یەکێک لە پێکهاتەیەکانی ناو سێو کاریگەری دژە ئۆکسێنەری هەیە. ئەم پێکهاتەیە لەگەڵ تایبەتمەندی دژ بە هەوکردنی سێو دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندروستی ئێسک. خواردنی سێو وادەکات لەگەڵ زۆربوونی تەمەن پێکهاتەی ئێسک تێک نەچێت.
١٤: سێو مێشک و دڵ و گەدە بەھێز ئەکات، بۆ ئازاری جومگەکان و سپڵ باشە و کۆکە کەمدەکاتەوە و رشانەوە رائەگرێت، ھەروەھا ھەناسەدان باشتر ئەکات و جگەر ئەپارێزێت.
 ١٥: ده‌تپارێزیت له‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و ژێرپه‌نجه‌ی سییه‌کان و مه‌مک و جگه‌رو کۆڵۆن .
١٦: نەخۆشی تا دادەبەزێنێ و تینوێتی دەشکێنی و جەگه‌ر چالاک دەکات و کۆکە هێمن دەکاتەوە.
١٧: سێو دژی شێرپەنجەیە: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی سێو دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمتر ببێتەوە. 
١٨: سوودی هەیە بۆ چارەسەری ڕشانەوەی منداڵ و بەردی گورچیلە و میزڵدان و ترشەڵۆکی میز لادەبات.
١٩: سێو کاریگەرییە زیانبەخشەکانی دەرمانە ئازار شکێنەکان کەمدەکاتەوە.
٢٠: سێو پڕە لە ڤیتامین ئەی، بی، جی. سێو دەوڵەمەندە بەمادەی شەکرو پرۆتین و پۆتاسیۆم و کالسیۆم و سۆدیۆم. 
٢١: سێو ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە: لە سێودا پێکهاتەیەکی کیمیایی هەیە بە ناوی پۆلی فینۆڵ کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە.



PM:04:45:13/05/2017