لەدوای یاری نێوان تازە پێگەیشتوانی یانەکانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەسێک تەقەی کردووە و بەوهۆیەوە ڕاهێنەری تازە پێگەیشتوانی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە سپی راگەیاند" دوای کۆتایی هاتنی یاریی تازە پێگەیشتوانی یانەکانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی کەسێک لەسەر شەقامی ٦٠ مەترییەوە تەقەی کردووە بە ئاراستەی یاریگاکەدا و بەوهۆیەوە ڕاهێنەری یانەی تازە پێگەیشتوانی بازیان کە ناوی دیار بەکرە بە فیشەک برینداربوو".
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە یاریگای چیا لە نێوان یانەکانی تازە پێگەیشتوانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانیدا کێشە دروستبووە.
سەرکەوت ئەحمەد وتیشی " دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ڕاهێنەرەکە گیانی لەدەستداوە".
ڕاهێنەری یانەی تازە پێگەیشتوانی بازیان، ناوی دیار بەکر)ە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵەو، وەرزشوانێکی ناسراوە.