سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ رایگەیاند" له ساڵی 2016 دا له دادگاكانی هه‌رێم هه‌زارو 57 حاڵه‌تی پێشێلكاری جۆراوجۆر تۆماركراون".
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له سلێمانی له نۆیه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به ئاماری پێشێلكارییه‌كان له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه و پۆلیس و ئاسایش له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بۆ ساڵی 2016 ئاشكرایكردوه؛ له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هه‌زار و 57 حاڵه‌تی پێشێلكاری جۆراوجۆر تۆماركراون".
وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە " زۆرترین پێشێلكاریش كه‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دانی ڕێوشوێنه یاساییه‌كان بووه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایش و پۆلیس كه 363 حاڵه‌ت بووه".
رێکخراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكاری له دادگا سزاییه‌كانی كه‌تن و تاوان و نه‌وجه‌وانان 231 حاڵه‌ت و له دادگا مه‌ده‌نییه‌كانیش 147 حاڵه‌ت بوون.
راپۆرتەکە ئاشکرای دەکات " به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو پێشێلكارییه‌كان زیادیانكردوه".