بەوێنە.. پێشمەرگەیەک بۆ چارەسەری مناڵەکەی گوورچیلەی خۆی دەفرۆشێت

پێشمەرگەیەک کە برایەکەیشی شەهیدە، بۆ چارەسەری نەخۆشی مناڵەکەی گوورچیلەی دەفرۆشێت.

ئەو پێشمەرگەی کەناوی هەمزە خدرە، بە سپی میدیای راگەیاند " من خاوەنی سێ منداڵم و دانیشتوی قەزای رانیەم، کورێکم نەخۆشی شیرپەنجەی هەیە و پێویستی بە چارەسەرە لە وڵاتی ئەڵمانیا، منیش توانای ئەوەم نی یە ئەو کارەبکەم، بۆیە ناچارم گورچیلەی خۆم بفرۆشم تاکو چارەسەری کوڕەکەمی پێ بکەم".

هەمزە خدر باس لەوە دەکات ماوەی ٢٦ ساڵە پیشمەرگەیەو، برایەکیشی لە ساڵی ١٩٩١ لە راپەڕینەکەی خەڵکی کوردستاندا شەهیدبووە.
ئەو پێشمەرگەیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات یارمەتی بدەن و ژیانی مناڵەکەی رزگار بکەن و دەڵێت" خۆم و بنەماڵەکەم هێندە قوربانیمان داوە کە دەزگا پەیوەندیدارەکان بەدەنگمانەوە بێن و ژیانی جگەر گۆشەکەم رزگار بکەن".

ئەو پێشمەرگەیە لە دوا پۆستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەکەی کوڕەکەی بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ ژمارەی تەلەفونەکەی خۆی و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئامادەیە گوورچیلەی بفرۆشێت بۆ رزگارکردنی ژیانی مناڵەکەی.

ئا: ئەمیرحەسن .. رانیە



AM:10:19:16/05/2017