ئه‌وقاف: چاودێریی موئه‌زین و مامۆستای ئایینی به ئه‌مه‌ریكاش ناكرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا كه‌سانێك هه‌ن ده‌وام ناكه‌ن و مووچه وه‌رده‌گرن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند "له هه‌رێمی كوردستاندا پێنج هه‌زار و 500 مزگه‌وت هه‌یه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌موو رۆژێك ناتوانێت چاودێریی موئه‌زین و مامۆستای ئایینیی بكات، ئه‌وه به ئه‌مه‌ریكاش ناكرێت و ئه‌وقاف ده‌وامه‌كه‌یانی داوه‌ته ده‌ست خوا و ویژدان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زیری ئه‌وقاف كۆبوونه‌وه‌ی به هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان كرد و پێی راگه‌یاندن هه‌ر مه‌لایه‌ك یان موئه‌زین و فه‌رمانبه‌رێك ده‌وام ناكات ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن".
هەر لەمبارەیەوە وه‌زیری دوورخراوه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "كه‌مال موسلیم" به رۆژنامه‌ی ئاژانسی راگه‌یاندووه "ئه‌و كاته‌ی كه ده‌ستبه‌كار بووم ده‌ستمان كرد به پڕۆسه‌یه‌كی چاكسازیی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بندیوار بوون و ده‌وامیان نه‌ده‌كرد رێكیان بخه‌ینه‌وه، به‌ڵام پڕۆسه‌كه هه‌مووی ته‌واو نه‌كرا و ئه‌وه‌بوو ئێمه دوورخراینه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "پێش ئه‌وه‌ی دووربخرێمه‌وه زیاتر له 15 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مووچه‌یان وه‌رگرتووه و ئێستا نازانم پڕۆسه‌ی چاكسازیی گه‌یشتووه به چی، ژماره‌ی ته‌واوی بندیواره‌كانم لا نییه، به‌ڵام سه‌دان فه‌رمانبه‌ر هه‌بووه״.
PM:04:52:17/05/2017