میترۆ داوای ئازادكردنی پەیامنێرەكەی (NRT) دەكات

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنوسان لە بەیاننامەیەكدا داوای ئازادكردنی دەستبەجێی ئارام بەختیار، پەیامنێری كەناڵی ئێن ئارتی دەكات.

دەقی بەیاننامەكە:

روماڵكردنی هەواڵی دادگاكان تاوان نییە
داوای ئازادكردنی پەیامنێرییNRT  دەكەین

22ی ئایاری 2017:سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان داوای دەستبەجێ ئازاد كردنی پەیامنێری كەناڵی NRT لە كفری دەكات و رایدەدەگەیەنێت  راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامەنوسە كاریگەری نەبووە لەسەر رەوتی لێكۆڵینەوەی دۆسییەكە و رێڕەوی دادگایی كردنەكە.

ئەمڕۆ بە فەرمانێكی دادی پەیامێری كەناڵی ئین ئارتی لەقەزای كفری بە هۆی بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لەسەر حوكمی كۆتایی دادگا كە تایبەت بوو بە دادگاییكردنی هاوڵاتییەك كە بەچەند تۆمەتێك دەسگیركرابوو لەوانەش تۆمەتی "دزینی شیرو دایبی مناڵان" دەسبەسەركرا.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت راپرۆتی رۆژنامەنوس ئارام بەختیار پەیامنێری كەناڵی ئین ئارتی لە قەزای كفری پاش حوكمی كۆتایی دادگای كفری دەچووەو بەمەش راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامەنوسە كاریگەری نەبووە لەسەر رەوتی لێكۆڵینەوەی دۆسییەكە رێڕەوی دادگایی كردنەكە بۆیە داوای دەستبەجێ ئازادكردنی دەكەین.

هەواڵی حوكمی كۆتایی لە دۆسییەكان لە لایەن دادگاكانەوە نهێنی نین و بە ئاشكرا ئەو حوكمانە دەردەچن، روماڵكردنی ئەو هەواڵانەی كە كاریگەری لەسەر رەوتی لێكۆڵینەوەو ئاشكراكردنی نهێنی ئەو لێكۆڵینەوانە تاوان نین تا فەرمانی دەسبەسەركردن بۆ رۆژنامەنوسان دەربچن.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.





PM:03:05:22/05/2017