بە فەرمی لەبارەی کەمکردنەوەی دەوام لە ڕەمەزاندا بڕیاردرا

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە مانگی ڕەمەزاندا یەك كاتژمێر دەوامی فەرمی لەهەموو فەرمانگە حكوومییەكان كەم بكرێتەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش حکومەتی هەرێم دەوام کەمناکاتەوە.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە بڕیاردراوە دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حكومییەكاندا كەمبكرێتەوە.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەت و بەرێوەبەرایەتییەكان خۆیان ئەو بابەتە یەكلای دەكەنەوە، بەمەرجێك یەك كاتژمێر كەمتربێت لە دەوامی ئاسایی.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بەهۆی کەمبوونەوەی دەوامەوە لە هەرێمی کوردستان ئەگەرچی تا ئێستا بە فەرمی بڕیارنەدراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم نایەوێت ئەمساڵ دەوام کەمبکرێتەوە.



PM:05:23:25/05/2017