هەندێک وێنەی مانگ بڵاوکراوەتەوە کە گومان
دەکرێت ڕۆژی شەممە دووەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بووبێت و ئەمساڵ ڕۆژێکی لێ خورابێت و
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش ڕوونکردنەوە دەدات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هەرێم سەبارەت بە وێنەکان ڕایگەیاند:
ئه‌و وێنانه‌ی له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی مانگی دوو شه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌ردوو
ئه‌گه‌ره‌كه له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌یه كه
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان بووه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
حكومه‌تی هه‌رێم ببە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌هه‌رێمی
كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌وڵاتی سعودیه‌و عیراق،
بڕیاریداوه رۆژی هه‌ینی رابردوو درێژكراوه‌ی مانگی شه‌عبان بێت و ئه‌مڕۆ 27ی
ئایار، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بێت.
وتوشییەتی: "ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه
له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له‌لای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ
یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بووه".
هەروەها مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری
ئاینی لەو بارەیەوە وتوویەتی هه‌موو جیهانی ئیسلامی به‌سوننه‌و شیعه‌وه ئاماژه‌یان
به‌وه‌كردووه كه ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه، بۆیه هیچ
مه‌نتیقێك له‌وه‌دا نییه باسی لێخواردنی رۆژێكی مانگی ره‌مه‌زان بكرێت.
جەختیشی کردووەتەوە "ئه‌و كه‌سانه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه
رۆژێكی مانگی ره‌مه‌زان خوراوه، كه‌سانی شاره‌زا نین، چونكه پێویسته له‌سه‌رتاسه‌ری
جیهانی ئیسلامی‌دا كه‌سێك هه‌بێت هاوڕای ئه‌وه بێت كه دوێنێ یه‌كه‌م رۆژی مانگی
ره‌مه‌زان بووه"