وێنە .. لە ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەڕێکی قورس لەنێوان پژاک و پاسداراندا روودەدات

لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان لە ئەنجامی بەرپابوونی شەڕێکی قورس لە نێوان سووپای ئێران و گەریلاکانی پژاک دوو سەربازی ئێران كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، لەكاتی ئاڵوگۆڕی ھێزەكانیان لەسەر سنووری ئێران لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان، تیمێكیان كەوتوونەتە بۆسەی ھێزەكانی پژاك، لە ئەنجامی شبەرپابوونی شەڕێکی قورس دوو سەربازی سنورپاریزی ئێران کوژران. 

تا ئێستا پژاك ھیچ راگەیاندنێکی بڵاونەکردۆتەوەو ھیچ زانیارییەكی لەبارەی شەڕەكە ئاشكرا نەكردووە.



AM:11:44:28/05/2017