ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، جه‌مال محه‌مه‌د، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی نه‌كراوه‌ته ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه و ئه‌وه‌ش كه بڵاوبووه‌ته‌وه، ته‌نها قسه‌ی میدیاكانه و هیچی ڕاست نییه.
ساڵح ژاژڵه‌یی، ئاشكراشی ده‌كات، كه دوای كۆچی دوایی "نه‌وشیروان مسته‌فا"، تا ئێستا له‌ناو جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی هیچ گفتوگۆیه‌ك نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له جێگه‌ی نه‌و شیروان مسته‌فا دیاری بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جفاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕونیشی كرده‌وه، كه " ماوه‌ی 10 ڕۆژه كاك نه‌وشیروان كۆچی دوایی كردووه و له‌دوای خۆشی گروپی ڕاوێژی به‌جێهێشتووه، ئێستا ئه‌و گروپه بووه به لیژنه‌یه‌كی كارا و ئیش و كاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێوازێكی جوان به‌ڕێوه ده‌بات".
ژاژەڵەیی باس لەوەش دەکات، دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی ڕێكخه‌ری گشتیی كاتی زۆری ده‌وێت، وتیشی:" ئێمه خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن پێكده‌هێنین، ئه‌و كاته ده‌توانین ڕێكخه‌ری گشتی هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام جارێ به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی پرسه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان هیچ قسه و باسێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر پۆستی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌كراوه".