مەكتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنی مەلا عوسمان و نەوشیروان موستەفای بڵاوكردەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕاپەڕین نەوشیروان موستەفا دەڵێت "ئێستا خوا كردوویەتی سێ پارێزگا ئازادكراوە، بەڵام نەتەوە یەكگرتووەكان و خەڵكی بیانی لێیە دەیبینن كە ئێمە ناتوانین ئیدارەی وەزعی خۆمان بكەین، دەبینن خەڵك تەعدای لێدەكرێت سەرانەی لێدەسەندرێت و كەس لێیناپرسێتەوە".