به‌وێنه.. قاسم سوله‌یمانی لەگەڵ ئەم هێزانەدا دەرکەوت
چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانیان بڵاو كرده‌وه، كه له نزیك مووسڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیدا وێنه‌یان گرتووه.
ماڵپه‌ری " شه‌هیدانی ئێران" له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه دوای پێشڕه‌وییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه سنوورییەكانی عێراق _ سووریا، سه‌ردانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه.
ماڵپه‌ره‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ده‌ركه‌وتنی جه‌نه‌ڕاڵ سوله‌یمانی، له‌و ناوچانه نامۆ نییه، چونكه به به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ، ڕاوێژی به‌و میلیشیانه داوه. هه‌روه‌ها هاتووه :" ڕۆڵی ئێران له به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كان، نامۆ نییه".
قاسم سوله‌یمانی، له وێنه‌كاندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆرێك له پێگه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر توویته‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان، نووسیویانه :" ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌و خاكه‌ی ئێران به سووریا ده‌به‌ستێته‌وه، نزیك ده‌بێته‌وه".
PM:08:11:31/05/2017