هەرچەندە خەڵکانێکی زۆر سکاڵا دەکەن کە سەرباری ئەوەی لە رەمەزاندا بەرۆژوون، بەڵام هەر قەڵەو دەبن، لێرەدا پێویستی پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراک دێتە ئاراوە کە وزەشی بداتێ و قەڵەویشی نەکات، لەنێو ئەوانەشدا کۆمەڵێک میوە ئەو وزەیە دەدات بە کەسی بەڕۆژو هاوکات ناهێڵێت کێشیشی زیاد بێت.
- مۆز: میوەیەکی بەرتێر و هاوکات زووش دەتوێتەوە، ئەگەر بەتایبەتی دوای خواردنی کەمێک ئاویش بخورێتەوە دەوری دەبێت لە توانەوەی چەوری.
- کاڵەک: میوەیەکی وەرزی هاوینەیە لە مانگی رەمەزاندا زۆر بخورێت باشە، هەست بەبوژانەوە دەکەیت لەبەر ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو و ڤیتامینی تیایە، ئەمەش دەبێتە هۆی پڕکردنی گەدە بەبێ ئەوەی کالۆریەکی زۆری تێدابێت.
- سێو: سێو یەکێکە لەو خۆراکانەی پزیشکەکان زۆرترین ئامۆژگاری دەدەن بە هاوڵاتیان کە سوودی زۆرە بۆ توانەوەی چەوری لەش. زوو هەست بە تێری دەکەیت و یارمەتی هەرسکردنیش دەدات.
- هەنار: زۆر سوودی هەیەو کێشیش کەمدەکاتەوە، مادەی ئەکسیدەی تێدایەو دژی نەخۆشی شێرپەنجەشە.
- ئەناناس: یارمەتی دەرهاویشتنی میز دەدات و لەش لە چەوری و ژەهرەکان دەپارێزێت، سوودێکی زۆری بۆ بەهێزکردنی سیستەمی دژە لەش هەیە.
- گێلاس: رێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کە زۆر پێویستە بۆ سووتانی چەوری لەش، هەروەها دەتوانێت کۆلسترۆڵی زەرەرمەند و ترشی یۆریک لەناو دەبات.