دووەم گەورەترین وڵاتی جیهان دژی ڕیفراندۆمە

ڕووسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەربەخۆییەوە ڕاگەیاند و لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی حوزەیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ماریا زاخارووڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند "لێدوانی سەركردەكانی كوردستانی عێراق دەربارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی مافی چارەی خۆنوسین لە ئەیلولی ئەمساڵ سەرنجی راكێشاین".

زاخاروڤا دوپاتی كردەوە رووسیا داوای یەكگرتوویی خاكی عێراق و رێزگرتن و لەبەرچاوگرتنی مافی هەموو پێكهاتە نەتەوەییەكان دەكات بێ مەرج".

راشیگەیاند "پێویستە تەواوی كێشە دیارەكانی نێوان دەسەڵاتدارانی كورد و حكومەتی ناوەندی لە بەغداد لە نێویاندا پێكەوەژیان لە رێگای گفتووگۆی بنیاتنەرەوە چارەسەربن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم ڕێككەوتنی 20 ساڵەی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیای ڕووس نەفتی ڕووسی ئیمزاكرد و پاش گەڕانەوەی وەفدەكەش دوێنێ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بە سەرپەرشتی بارزانی كۆبوونەوە و 25 ی ئەیلولیان بۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ڕاگەیاند.



PM:02:02:08/06/2017