مووچەی ئەم فەرمانبەرانەی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەو توێژەری کۆمەڵایەتیانەی ئەرکی بەدواداچون بۆ چاودێری خێزان دەکەن بەمەبەستی سودمەندبونیان لەوەرگرتنی موچە، بڕە پارەیەکیان وەک دەرماڵە بەشێوەی کاتی پێدەدرێت.

ھەمزە مەغدید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم بە ماڵپەڕی snnی وتووە "بەھۆی بونی گەندەڵیەکی زۆر لەموچەی چاودێریی خێزان، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری ڕاگرتنی موچەی چاودێری خێزان درا".

ڕاشیگەیاندوووە"بەڵام لەڕێگەی بانکی نێودەوڵەتیەوە بەدواداچونێکی مەیدانی بۆ چەند خێزانێک لەسنوری پارێزگای ھەولێرو دھۆک ئەنجامدەدرێت و ھەوڵدەدرێت دواتر ئەوکەسانەی شایستەن کە موچەی چاودێری خێزانیان پێبدرێت، ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕدرێت".

لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا وتوویەتی کە ھەوڵدراوە بڕە پارەیەک وەک دەرماڵەیەکی تایبەت و کاتیی بدرێتە ئەو توێژەری کۆمەڵایەتیانەی ئەرکەکەیان لەئەستۆدابوە، دابینکردنی بودجە بۆ پێدانی بەو کارمەندانە لەڕێگەی بانکی نێودەوڵەتیەوە دابیندەکرێت.



PM:08:38:09/06/2017