شوێنی پشووەکەی میسی لەدورگەیەكی ئیسپانیا ببینە

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، دوای جێهێشتنی کەمپی راهێنانەکانی تانگۆ لە ئوسترالیا، گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، ئێستا خەریکی ئامادەکارین لەگەڵ فابریگاس و هاوژینەکەی بۆ گەشتێک.

مێسی و هاوسەرەکەی لەگەڵ فابریگاس و هاوسەرەکەی دوای چەند رۆژێکی دیکە دەچن بۆ دوورگەی ئیبیزا، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئیسپانیا و یەکێکە لە خۆشترین دوورگەکانی نێو دەریای ناوەراست و پێکەوە پشووەکانیان لەوێ بەسەر دەبەن.

دوای تەواوبوونی پشووەکەی، مێسی دەگەڕێتەوە کەتەلۆنیا و دەچێتە بارەگای یانەی بارسێلۆنا واژوو لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات، کە بەهاکەی زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆیە و دەبێتە خاوەن زۆرترین مووچە لە کێشوەری ئەوروپا، بەشێوەیەک تەنیا مووچەکەی بۆ هەر خولەکێک دەکاتە نزیکەی 2 هەزار یۆرۆ.



PM:03:52:12/06/2017