لەبەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ناوچەکانی گەرمیان، بە ناچاری خەڵکی ئەو شارۆچکانە و زۆرێک لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشەو دەوام دەکەن.
پۆلیسی هاتوچۆی کەلار شارە ژمارەیەکی پێیویستی لە پۆلسی هاتوچۆیان راسپاردووە کە شەوان دەوام بکەن و رێکخستنی هاوتوچۆی شۆفێر و هاوڵاتیان رێکبخەن و ئێشکگری ئەوان تا پارشێو درێژە دەکێشێت.
شەوانە تادەرنگانێکی شەو هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەڕژێنە ناو بازاڕەکان بۆ کڕینی پێدوایستی رۆژانەیان.