وەزارەتى کۆچ: ژمارەی ئاوارەکانی بەری موسڵ ٧٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ڕایگەیاند پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان و دەزگا خزمەتگوزارییەکان و حکومەتە خۆجێییەکان تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەى ژیان و خزمەتگوزارییەکان بۆ بەرى ڕاستى موسڵ بە خێرایی.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە لە ئێستادا ژمارەى هاوڵاتییە ئاوارەکانی ئەو بەشەى موسڵ گەیشتووەتە ٧٠٠ هەزار کەس و لە کەمپ و ژێر چادردا دەژین ناکرێت بەم شێوەیە ژیانیان بەردەوام بێت.

هێزەکانی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە هێرشیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی موسڵی کۆن دەستپێکردووە کە بە دوایین ناوچەی ژێر دەستی داعش لە موسڵ دادەنرێت.



AM:11:52:21/06/2017