پۆلیسی سلێمانی کوژرانی هاوڵاتییه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی وڵوبه ڕادەگەیەنێت و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی دەست "سپی" کەوتووە ئه‌مڕۆ 25ی حوزه‌یران کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ب، ع، ت) كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه، له‌گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی به‌فیشه‌ك كوژرا.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە کە ئەو هاوڵاتیە پاسەوانی مەلا بەختیارە.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ٢٣ى حوزەیران ژن و مێردێک لە سلێمانی بە چەقۆ کوژران پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت لەسەر ئەو،ڕووداوە سێ کەس لە هەولێر و چوار کەس لە سلێمانی دەستگیرکراون.