ئەم قەرزە لەسەر هاوڵاتیان دەکرێت بە قیست

هاوشێوەی قەرزی کارەبا قەرزی ئاویش بۆ هاوڵاتیان دەکرێتە قیست و وردەکاریەکەشی ئاشکرا دەکرێت.

حكومەتی هەرێم بڕیارداوە هاوشێوەی قەرزی كارەبا، قەرزی ئاویش لەسەر هاوڵاتیان بكرێتە قیست، لەوبارەیەوە سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاندووە "هەر هاوڵاتییەك ئەگەر لەماوەی ساڵێكدا سەرجەم قەرزەكانی ئاو بدات، دەتوانێت بەدوو قیست بیداتەوە، بەمەرجێك تازەكردنەوەی مۆڵەت نەبێت".

وتیشی "نابێت ئەو هاوڵاتییە هیچ پارەیەكی لەلا بمێنێت، تەنها بەو مەرجە بۆی دەكرێت بەقیست".

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕاشیدەگەیەنێت "بەپێی نوێترین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پارەی ئاوو كارەباو شارەوانی، لەكاتی ڕەهن و كرێ و فرۆشتنی خانوو، دەبێت هەمووی بدرێتەوە، بۆیە دواخستنی قەرزەكان كۆتاییهاتووە، هەركەسێكیش هەوڵبدات بەڕێگەیەك خۆی لەپێدانی ئەو پارانە بدزێتەوە، ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".


PM:03:46:25/06/2017