لەئەگەری جێبەجێکردنی داواکەی پارتی لەلایەن گۆڕانەوە بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتووە یوسف محەمەد دەست لەکار دەکێشتەوە.
پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی پێداگری پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانیان، وەک خۆی ماوەتەوە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست میدیاکانی یەکێتی کەوتووە و بڵاویانکردۆتەوە له ئه‌گه‌ری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كه‌ی پارتی، كه بریتییه له گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له دووه‌م دانیشتن‌دا، د. یوسف محه‌مه‌د وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌وام ناكات و ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی باڵای نێوان یه‌كێتی و پارتی، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، وه‌فده‌كه‌ی پارتی دواین پێشنیازی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی كرد بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و رایانگه‌یاند كه ته‌نها بۆ یه‌ك دانیشتن رێگه به د. یوسف محه‌مه‌د ده‌ده‌ن وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌و له دانیشتنی دووه‌مدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌و ده‌سته‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبژێردرێت، رێگه‌ش به گۆڕان ده‌ده‌ن كه‌سێكی تر بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید بكات.
هەتا ئێستا هەموو هه‌وڵەکانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به بنبه‌ست گه‌یشتووە و بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتووە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌نیاز نییه له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د، شوێنه‌كه‌ی به كاندیدێكی تر پڕبكاته‌وه.