ئەم دەرماڵەیە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێت

ئەو كارمەندانەی‌ كەرتی‌ تەندروستی‌ كە بەرلەهاتنی‌ جەژنی‌ ڕەمەزان دەرماڵەی‌ ئێشكگریان وەرنەگرتوە، سەرەتای‌ هەفتەی‌ داهاتوو دەرماڵەكەیان بۆ خەرج دەكرێت.

لەو باغریەوە هاوژین عوسمان، سەرۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ سەندیكای‌ كارمەندانی تەندروستی‌ بە"SNN"ی‌ وتووە "بەر لەجەژن دەست بەدابەشكردنی‌ دەرماڵەی‌ ئێشكگری بەسەر كارمەندانی كەرتی‌ تەندروستیدا كراوە، بەشێكی‌ زۆر لەو كارمەندانەی‌ ئەركی ئێشكگریان لەنەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكاندا لەئەستۆدا بوە، دەرماڵەكەیان بۆ خەرجكراوە".

ناوبراو ڕایگەیاندووە "هەوڵدەدەین دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ پشوەكانی‌ جەژن، ڕاستەوخۆ دەست بەپێدانی‌ ئەو دەرماڵەیە بەسەر كارمەندانی‌ تەندروستیدا بكرێت كە وەریان نەگرتوە".

سەرۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ سەندیكای‌ كارمەندانی تەندروستی‌ ئەوەشی‌ ڕونكردەوە، ئەو كارمەندانەشی لەبەرەكانی‌ جەنگدا لەئەركدان ئەگەر فەرمانی ئیداریان هەبێت و ڕەزامەندی فەرمانە ئیدارییەكەیان لەلایەن وەزارەتی‌ داراییەوە  بۆ دەركرابێت، ئەوا سەرەتای‌ هەفتەی‌ داهاتوو ئەوانیش لەوەرگرتنی‌ دەرماڵەكە سودمەنددەبن.



PM:03:21:29/06/2017