دادگاییکردنی رێبوار تاڵەبانی دواخرا

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر دۆسیەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا فەرمیەکانی کەرکوک بچێتە بەردەم دادگای فیدراڵی لە بەغدا، بەڵام دادگاییکردنەکە دواخراوە.

بڕیاربوو رۆژی دووشەممە 3.7.2017، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، لە بەغدا دادگایی بکرێت، بەڵام پرۆسەکە دواخرا بۆ رۆژی 24.7.2017.

ڕۆژی ٢٨ی مانگی ئازاری ڕابردوو، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی، بڕیاریدا بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەگەڵ ئاڵای عێراقدا، لەسەر سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی کەرکوک، بەڵام بڕیارەکە کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەدوای خۆیدا هێنا.



PM:03:11:03/07/2017