پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح لەسەر هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا لەمەڕ سەوابتی ئیسلام، دەڵێت " خودی کاک نه‌وشیروان چه‌ند جارێک وتوویه‌تی: پستیوانی ده‌رچواندنی هیچ یاسایه‌ک ناکه‌ین دژ به سه‌وابتی ئیسلام بێت".
بە ناونیشانی " گۆڕان و تەقدیسکردن " عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا دەڵێت " گۆڕان له بنه‌ڕه‌تدا باوه‌ڕی به ڕێزگرتن له ئاینه‌کان بووه، ئاینی ئیسلامیش که ئاینی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بووه لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێزی لێگیراوه، ته‌نانه‌ت خودی کاک نه‌وشیروان چه‌ند جارێک وتوویه‌تی: پستیوانی ده‌رچواندنی هیچ یاسایه‌ک ناکه‌ین دژ به سه‌وابتی ئیسلام بێت".
لەدرێژەی نووسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیرواندا ده‌یان جار گفتوگۆمان کردووه، کاک نه‌وشیروان دژی خورافاتی دینی و ته‌قدیسکردنی شه‌خس بووه‌و باوه‌ڕی به ڕێزگرتن له‌و بنه‌ما ئاینیانه بووه که خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له گۆڕان له‌سه‌ری به‌رده‌وامین هه‌مان مه‌نهه‌جی کاک نه‌وشیروانه".
عەلی حەمەساڵح جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە گۆڕان هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه خه‌ڵک به‌زۆر بهێنێت بۆ سه‌ر گۆڕی کاک نه‌وشیروان و ئۆتۆمبیلیان بۆ بگرێت و ده‌وامیان بۆ بکات به پشوو.
پرسی شووناسی فیکری بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵوێستی ئەو بزووتنەوەیە لەسەر پرسی سەوابتی ئیسلام یەکێکە لەو کێشانەی کە گۆڕان خۆی لەسەری یەکلایی نەکردۆتەوەو رای جیاواز لەسەر ئەو پرسە لەنێو ئەو بزووتنەوەیەدا بەدیدەکرێت.