گەرمترین شاری جیهان راگەیاندرا
شارێکی کوردشی تێدایە

دوو شاری عێراق و شارێکی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرمایان لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کرد.

شەپۆلێكی گەرمای بەتین شارەكانی عێراقی گرتۆتەوەو هەرێمی كوردستانیش لەژێر ئەو شەپۆلە گەرمیە بەهێزە دایە، لە ریزبەندی گەرمترین ناوچەكانی جیهانیش لە 24 كاتژمێری رابردوو، شارێكی هەرێمی كوردستانی تێدایەو شارەكانی عێڕاقیش پشكی شێریان بەردەكەوێت .

به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای جیهان له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكراوەتەوەو تێیدا خانەقینی تێدایە كە لە ریزبەندی پێنجەمدایە بە 50 پلە. 
لەشارە عێراقییەکانیش هەریەک لە بەسرەو واست گەرمترین پلەیان تۆمار کردووە، شاری ئەهوازی ئێرانیش یەکێکە لەو شارانەی پلەیەکی بەرزی گەرمایان تۆمار کردووە.

لەنێو ئەو ناوچانەی كە بەرزترین پلەكانی گەرمای جیهانیان تۆمار كردووە شارەكانیتری عێراق چەندین پلەیان گرتوەو پشكی شێریان بەردەكەوێت . 



PM:11:17:05/07/2017