شوێنگرەوەی نەوشیروان مستەفا کێ دەبێت ؟

دەنگۆی ئەوە هەیە كە لەپاش نەوشیروان مستەفا، پۆستی رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لەنێوان دوو هەڵسوڕاوی دیاری ئەو بزوتنەوەیە یەكلاببێتەوە‌و كاندیدی بەهێزیش بۆ ئەو پۆستە قادری حاجی عەلییە.

بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی ژیان، هەر یەك لە عومەری سەید عەلی‌و قادری حاجی عەلی دوو كاندیدی بەهێزن بۆ پۆستی رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، كە هەر كامەیان چەندین بەربەستیان لەبەردەمدایە. بەڵام بەربەستەكانی بەردەم عومەری سەید عەلی زیاترە‌و بە پێی سەرچاوەكانی رۆژنامەكە ناوبراو زۆربەی گەنجەكانی گۆڕان لەگەڵیدا نین‌و بڕوانامەشی نیە.

رۆژنامەكەی بە پێی سەرچاوەكانی خۆی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە تاڕادەیەكی زۆر یەكلابووتەوە كە قادری حاجی عەلی ببێتە رێكخەری نوێی بزوتنەوەكە‌و لەوبارەشەوە لەگەڵ عومەری سەید عەلی جۆرێك رێكەوتن كراوە.

نەوشیروان موستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە 19ی مانگی ئایاری 2017 کۆچی دوای کرد.



PM:12:45:09/07/2017