بەوێنە..گۆرانیبێژێکی ناسراوی کورد به‌هۆی پێوه‌دانی ماره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

سەرەتای ئەم هەفتەیە لەوڵاتی سوید گۆرانیبێژی میللی سەردار کەرکوکی بەهۆی پێوەندانی مارەوە گیانی لەدەستدا.

مەردان عەلامە، هاورێ نزیکی ئەو هونەرمەندە  رایگەیاند " سێشه‌ممه‌ 11ی ته‌موز، هونەرمەندی ناسراوی میللی كورد سەردار کەرکوکی لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی وڵاتی سوید گیانی لەدەستدا". 

هاورێی ئەو هونەرمەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆیی پێوەدانی مار و کاریگەری ژەهرەکە له‌سه‌ری لە وڵاتی سوید گیانی لەدەستداوه‌”. 
سەردار کەرکوکی سەرەتایی شەستەکان لەکەرکوک لەدایکبووە لەناوەڕاستی هەشتاکان لە هەولێر نیشتەجی بووە و دەستی بەکاری هونەری کردووە، لەدوایی راپەڕینەوە لە سوید نیشتەجێیە و خاونی چەندین کلیپ و بەرهەمی گۆرانی و بەندی هەڵپەڕکێی کوردیە.



PM:11:23:13/07/2017