لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەمیشە منداڵی كوڕ جێی بایەخی خێزانەكانە و بەشێك لە خەڵك پێیانوایە هۆكاری مانەوەی نازناو و بنەچەی خێزانە، بۆیە زۆر زیاتر بایەخ بە منداڵی كوڕ دەدەن وەك لە نەوەیەكی كچ.
هەندێك لە خێزانە كوردەكانیش ئەم خواستەیان هەیە و دەیانەوێت كوڕیان هەبێت، شارەزایانی پزیشكی ئەم پڕۆگرامە بۆ بوونی منداڵی كوڕ بۆ خانمان پێشنیاردەكەن:
1- پێشجووتبوون خواردنی پڕكالۆری بخۆ.
2- خۆراكانە زۆر بخۆ كە پۆتاسیۆم و كالسیۆمیان زۆرە وەك پەنیر و گۆشت و ماسی و بەرهەمە شیریەكان.
3- گەنم بخۆ و نان و سەموون لەگەڵ خواردندا زۆر بخۆ.
4- لەكاتی دابەزینی هێلكە لە هێلكەدانتەوە یان چەند كاتژمێرێك پێش دانانی هێلكە سێكس ئەنجامبدە.
5- سێكس كردن لە بەیانیاندا ئەگەری منداڵی كوڕ زۆر دەكات.
6- پێش سێكسكردن، با هاوسەرەكەت كوپێك قاوە بخواتەوە.