بەوێنە....چێواز ئاسۆ یەکەم وێنەی دوای هاوسەرگیری بڵاودەبێتەوە

چێواز ئاسۆ پێشکەشکاری کەناڵی نێت تیڤی و خوشکی بەڕێوبەری کەناڵەکە، ئەڤین ئاسۆ، وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی دوای چەند ڕۆژێک لە ئاهەنگی هاسەرگیریان بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چێواز ئاسۆ وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و هەودارانی سەرسامی خۆیان نیشانداوە بە وێنەکە.

ئەو وێنەیەی چێواز و هاوسەرەکەی یەکەم وێنەی دوای ئاهەنگی هاوسەرگیریانە کە بڵاویکردۆتەوە

چێواز پێشکەشکاری بەرنامەی شیرین شیرینێیە کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆشکی نێتدا پێشکەشدەکرێت.

چێواز ئاسۆی خۆشکە تەمەن 24 ساڵانەکەی ئەڤین ئاسۆ پێشکەشکاری ناسراوی کورد و لەهەمان شوێنی ئەڤین کاردەکات و هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە کارمەندانی ئەو دەزگایەدا کردووە بەناوی بڵند.



PM:09:39:24/07/2017