بە وێنە.. پەرواز حسین ڤیستڤاڵی جەرەشی هەژاند

خانمە گۆرانیبێژی کورد، پەرواز حسێن لە ڤیستڤاڵی ٣٢ هەمینی جەرەش لە ئوردون شانبەشانی گۆرانی بێژە گەورە عەرەبییەکان بەشداری دەکات و دەبێتە مایەی خۆشحاڵی بەشدارابووانی ڤیستڤاڵەکە.    

پەرواز حسێن دوێنێ ٢٨ ی تەموز، لەگەڵ گۆرانیبێژ وەلید تۆفیق گۆرانییان پێشكەش كردو لەو ڤیستڤاڵەدا هەریەك لەگۆرانیبێژان وائیل كەفوری و نانسی عەجرەم ، هانی شاكر، راغب عەلامە، دیانا كرازۆن ، نەوال زوغبی و چەندان هونەرمەندی تری ناسراوی دنیای گۆرانی میوزیك و گۆرانی عەرەبی بەشدارییان کرد.
 
فیستیڤاڵی ٣٢ هەمینی جەرەش کە لە مەیدانی کراوەدا پێشکەشدەکرێت، ڕۆژی پێنچشەمە بەرواری ٢٠ی تەمووز دەستی پێكردووە و تاوەكو ٣٠ تەمووز بەردەوام دەبێت.



PM:12:48:29/07/2017