خاوهنی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا،
ئهمرۆ شهممه، رایگهیاند كه دامهزراوه دهسهڵاتداراهكانی ئهمهریكا
داوایان له ههرێم كردووه ریفراندۆم دوابخات بۆ ساڵێكی تر و هۆشداریش لە ئەگەری
هەرەسێکی هاوشێوەی ساڵی ١٩٧٥ دەدات
شاسوار عهبدولواحید ڕایگەیاند پێم وایە ئەمە لوتکەی ئیفلاسی سیاسییە
و ئەوپەڕی هەستکردنە بە نابەرپرسیارێتی بەرامبەر بە گەل و نیشتیمان و لوتکەی
خیانەتکردنە لە وڵات و خەڵکەکەی خۆت و روبەروکردنەوەی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ
کۆمەڵێک قەیران و برسێتی و ئەگەری جەنگ و بە کوشتدانی منداڵی فەقیر و هێنانی
برسێتییە بۆ هەرێمەکەمان و ئەگەری رودانی هەرەسێکی تری هاوشێوەی ساڵی ١٩٧٥ !!! لە
پێناو چی ؟"
ڕوونیشی کردووەتەوە "هێنانی کۆنگرێسمانی پێشوو و کارمەندی پێشوی
حکومەتی ئەمریکی و خەڵکانی خانەنشینکراو و بازرگانی نوێی و خەڵکانی دوور لە
ئیدارەی نوێی ترەمپ و سازدانی پانێڵ لە واشینتۆن و سەرفکردنی پارەیەکی زۆر بۆ
ئەوەی درۆ لەگەڵ خەڵکی خۆت بکەیت پەیامی ناراست بگاوزیتەوە ، وە لە بەرامبەریشدا
فەرامۆش کردنی پەیامی راستەوخۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ئەمریکا (NSC) و فەرامۆشکردنی لێدوانی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی و نوێنەری
سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش ، کە بە رونی داوات لێ دەکەن (ریفراندۆم
دوابخە بۆ ساڵێک پشتیوانیت دەکەین ، ئەگەر نا خۆتان بەرپرس دەبن لە هەر روداوێکی
نەخوازراو کە رودەدات لە یەنجامی ریفراندۆمەکەدا ) ، پێم وایە ئەمە لوتکەی ئیفلاسی
سیاسییە و ئەوپەڕی هەستکردنە بە نابەرپرسیارێتی بەرامبەر بە گەل و نیشتیمان و
لوتکەی خیانەتکردنە لە وڵات و خەڵکەکەی خۆت".
جەختیش دەکاتەوە کە ئەگەری برسێتی و ئەگەری جەنگ و بە کوشتدانی
منداڵی فەقیر و هێنانی برسێتییە بۆ هەرێمەکەمان و ئەگەری رودانی هەرەسێکی تری
هاوشێوەی ساڵی ١٩٧٥ !!! لە پێناو چی ؟ تەنها لە پێناو داپۆشینی کێشە ناوخۆکان و
مانەوە لە دەسەڵات ؟ من دڵنیام ئەم دەسەڵاتە گۆڕانکاری بەسەر دێت و ئەوانەی
ئیستایش لە دەسەڵاتن ناتوانن بمێننەوە و ئەم هەنگاوەتان لاچونتان خێرا تر دەکات ،
وەک لەوەی دوابخات"