بڵاوبوونەوەی وێنەی جەستەی ئەم کچەی هەولێر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندوە

ژیان، ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کچە یاریزانی لەشجوانی دانیشتووی شاری هەولێر نوێترین وێنەکانی بڵاودەکاتەوە و هەوادارەکانی سەرسام دەکات.

پاش ئەوەی لە لایەن بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە لاسای کەرەوەی پیاوان ناویان برد بەهۆی جەستە جیاوازەکەیەوە هەر وەک خۆی دەڵێت، زۆربەیان پێی دەڵێن پیاوانەی، ناوبراو بە جلی کوردییەوە دەردەکەویت و هەوادارەکانیشی باس لە شۆخ و شەنگیەکەی دەکەن بەم جلانەوە.

ژیان رایگەیاندبوو، دەبینم لە کوردستان زۆر گرنگی دەدەنە ماکیاژ و جلوبەرگ و مۆدێل و گۆرانیبێژەکان و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باس باسی ئەوانە، بەڵام باسی وەرزش ناکەن و ئەوەش باسناکەن کە کچێک، وەک یەکەم کچی کورد دەیەوێت وەرزش بەرەو پێش ببات، هەموو هیوایەتیان بووەتە مۆدێل کە چۆن ماکیاژ بکەی و چۆن مۆدێل بکەی، بەڵام من نا، من ئەم رێگایەم هەڵبژاردبوو ئەوەی بە کچانی کورد بڵێم، ڕێگایەکی تریش هەیە بۆ ئەوەی جوان بی، وەرزش زۆر جوانترت دەکات.

ژیان بروانامەکانی لە وڵاتەکانی سوید و ئەمریکا و بەریتانیا و بەشێكێشیان لە کوردستان وەرگرتووە و هاوکات بڕیارە بەشداری لە پێشبڕكێ جیهانییەكاندا بکات وەک یەکەم کچی کوردی راهێنەر و یاریزانی لەشجوانی.



AM:10:18:15/08/2017