جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی و گۆڕان هەردووکیان
پەلەیانە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەیانەوێت بە گفتوگۆ یەکلایی بکەنەوە.
جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە
میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی دانیشتنی
ڕاستەوخۆی پارتی و گۆڕان یەکلایی دەکاتەوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە، گۆڕان دەرگای گفتوگۆی دانەخستووە و دەیەوێت بە
دیالۆگ پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە.
ڕۆژی ٣٠ی تەموز ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دووەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی
بارزانی ئەنجامدا و تیایدا بڕیار درا لەماوەی دوو هەفتەدا پەرلەمان.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت "هێمن هه‌ورامی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرس له
به‌دواداچونی كاره سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی
ئه‌و حزبه به ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی "ئاوێنه"ی
راگه‌یاندووه، له رێكه‌وتی 17 / 7 دا فازیڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی
سیاسی به فه‌رمی به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه‌وه په‌یوه‌ندی به
عومه‌ری سه‌ید عه‌لییه‌وه كردووه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی،
به‌ڵام تائێستا به فه‌رمی له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه وه‌ڵامیان
نه‌دراوه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "فازیڵ میرانی به كاك عومه‌ری راگه‌یاند
من به‌ناوی پارتیه‌وه به ره‌سمی پێتده‌ڵێم پارتی ئاماده‌یه بۆ دانیشتنی
دووقۆڵی و بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌موو مه‌رجه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌ویش له
وه‌ڵامدا وتی زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین، ئێمه 25 / 7 هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ر و
خانه‌ی راپه‌ڕاندنمان هه‌یه، چاوه‌ڕوانمان بن دوای ئه‌وه وه‌ڵامی
ره‌سمیتان ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنیان كرد و ئه‌وه 15 ی هه‌شته و
هێشتا به فه‌رمی وه‌ڵامی پارتیان نه‌داوه‌ته‌وه".
"هێمن هه‌ورامی" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "ئێمه به‌یاننامه مه‌رجداره‌كه‌ی
گۆڕان به‌شێكی ئیعلامی ده‌زانین نه‌ك قسه‌ی فه‌رمی، ئێمه له میدیاوه
وه‌ڵامی گۆڕان وه‌رناگرینه‌وه و دانوستان ناكه‌ین، په‌یوه‌ندیش به
گۆڕانه‌وه ناكه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كجار داوامان
كردووه، جاری دووه‌م داوا ناكه‌ینه‌وه تا وه‌ڵامی ره‌سمی ئه‌وان
نه‌یه‌ته‌وه".