هەوراز گوڵپی بۆ یەکەمجار وێنەی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

هەوراز گوڵپی، یەکێک لە  بێژەرەکانی کەناڵی ڕووداو بۆ یەکەم جار وێنەیەکی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەووە.

هەوراز وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتیەوە بڵاوکردۆتەوە و ئەوەش یەکەمجارە وێنەی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە.

هەوراز گوڵپی پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەژیای خۆی کرد و دەڵێت "من تاوەكو قۆناغی چواری دواناوەندی لە قوتابخانەی ئاسایی خوێندم، بەڵام دواتر بەهۆی هەژاری و نەدارییەوە وازم لە قوتابخانە هێنا و چوومە حوجرەی مزگەوت و بوومە فەقێ، ژیانی حوجرە ژیانێكی خۆش بوو".

هەوراز گوڵپی سەبارەت بە هاوسەرەکەشی دەڵێت "راستە من لە بەغدا خێزانم پێكەوەنا، بەڵام ژنەكەم عەرەب نییە و خەڵكی ناوچەی خۆشناوەتییە و لە بەغدا ژیاون".

ئاماژە بۆ پەیوەنیەکان دەکات و دەڵێت  "ئێمە لە رادیۆی شەفەق لە بەغدا پێكەوە بووین، دەمبینی كەسێكی بێدەنگ و رێكوپێكە، ماوەیەك سەیری یەكمان دەكرد، سەیركردنەكە بوو بە پەیوەندی خۆشەویستی، دواتر بەڕێوەبەری رادیۆی شەفەق خوازبێنی بۆ كردم و كەسوكاری رازی بوون، ساڵی 2011 گواستمەوە و هاتمەوە شاری سلێمانی، ئێستا كوڕێكم هەیە بە ناوی یوسف، سەرەتا بەنیازبووم ناوی بنێم ئۆجەلان، بەڵام دواتر لەبەر دڵی ژنەكەم ناومان نا یوسف، چونكە حەزی لە ناوێكی ئاینی بوو".

هەوراز یەکێکە لە بێژەرە دیارەکانی کەناڵی ڕووداو و هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکە.



PM:01:01:17/08/2017