چەند ڕۆژێک ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێت

بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی پەروەردەی سلیمانی ڕایگەیاند کە چەند ڕۆژێک و ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بە هۆی تاقیکردنەوەکانەوە ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.

نورەدین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی پەروەردەی سلیمانی ڕایگەیاند هەموو ئامادەكاریەك كراوە بۆ دەستپێكردنی تاقیكرنەوەكانی خوولی دووەمی ئەزموونە گشتیەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی، بەڕێوەبەری هۆڵەكانیش دەستنیشان كراون، بەشێكی زۆریشیان فایلی هۆڵەكانیان وەرگرتووە .

بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی پەروەردەی سلیمانی ڕایگەیاندووە ڕێژەی بەشداری كردنی خوێندكاران لە تاقیكرنەوەكان جیاوازە، بەهۆی ئەوەی كەوتن یان دواخستنی وانەكان لەسەر خوێندكارانە، بۆ نمونە لە سلێمانی 3 هەزار و 100 خوێندكار تاقیكردنەوەی كوردی ئەنجام دەدەن و بۆ بیركاری نزیكەی 10 هەزار خوێندكار.

وتوشییەتی، تاقیكردنەوەكان ڕۆژانە دەبێت و هەردوو پۆلی 12ی ئامادەیی و9ی بنەڕەتی پێكەوە تاقیكرنەوە ئەنجام دەدەن.



PM:09:03:17/08/2017