پیاوێك بە بەرچاوی خەڵكەوە دەستدرێژی دەكاتە سەر دوو كچ

چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان لە تۆڕی کۆمەڵایەتت یوتوب بڵاوكردۆتەوە كە لە یەكێك لە شەقامەكانی میرنشینی کوێتدا بە مۆبایل گیراوە.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەنگە دەنگێكی زۆر لەنێوان چەند كەسێكدا دەبینرێت و دواتر دوو کچ دەردەكەون كە یەكێكیان بووراوەتەوەو ئەوی دیكەیان هاواردەكات و داوای هاوكاری دەكات.

بەپێی کۆمێنتی ئەو كەسانەی ڤیدیۆكەیان بڵاوكردۆتەوە کە لەسەر گرتەکە نووسیویانە، ئەو كچانە پاش ئەوەی دەنگە دەنگیان لەگەڵ كوڕێكدا بووە، لەلایەن ئەو كوڕەوە هێرش كراوەتە سەریان و یەكێكیان بووراوەتەوە، بەڵام زانیاریی زیاتر لەبارەی رووداوەكەوە تا ئێستا بەڕەسمی ئاشكرانەكراوە.

بەڵام دوای بوورانەوەی یەکێک لە کچەکانیش پیاوێک هەر لێیان نزیک دەبێتەوەو پێدەچێت گێچەڵیان پێبکات، بۆیە کچەکەی دیکە کە سەری کچە هاوڕێکەی خستۆتە سەر ڕانی، هاوار دەکات: ئەرێ پیاوێکتان تێدا نییە لەگەڵ ئەوەشدا بەدەست هەوڵی دوورخستنەوەی ئەو پیاوە دەدات لەخۆی و هاوڕێکەی.

ئەوەی سەیرە لەو گرتەیەدا بە دەیان کەس لەو شوێنە وەستاون بە بێدەنگی یان خەریکی تۆمارکردنی دیمەنەکانن بە مۆبایل!





AM:11:17:22/08/2017